لە شارۆچكەی چنار سەربە پارێزگای دیاربەكر، مەڕێك كە شەش قاچی ھەیە، ئەو كەسانە تووشی سەرسووڕمان دەكات كە دەیبینن.
بە گوێرەی هەواڵێكی ئاژانسی فەرمی توركیا، لە گەڕەكی دوزۆڤا لە شارۆچكەی چنار سەربە پارێزگای دیاربەكر ، یەكێك لە مەڕەكان لەكاتی زاینیدا، مەڕێكی شەش قاچی بووە.
ئەوەش خراوەتەڕوو: ھەركەسێك مەڕە شەش قاچەكە دەبینێت تووشی سەرسووڕمان دەبێت و مەڕەكە بووەتە جێگەی بایەخی دانیشتوانی گەڕەكەكە.