وه‌زیری دارایی ئاماده‌ نییه‌ داهاتی چوار ساڵی سلێمانی ئاشكرابكات
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

وه‌زیری دارایی ئاماده‌ نییه‌ داهاتی چوار ساڵی سلێمانی ئاشكرابكات




ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: داوامان لەوەزارەتی دارایی كرد كە خەرجی و داهاتی چوار ساڵی رابردووی پارێزگای سلێمانیان ئاڕاستە بكەن،وەزیری دارایی لە وەڵامدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، ناردنی ئەو زانیاریانە پێویستی بە وەرگرتنی ڕەزامەندی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران هەیە.

ڕێكەوت زەكی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەلاپەڕەی خۆی لەتۆری كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیویەتی: وەڵامی وەزیری دارایی بۆ داواكاری ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی سەبارەت بەداھاتی پارێزگاكە ڕون و ڕاشكاوە كە تاكە دەسەڵات لای سەرۆكی حكومەتەو لای وەزارەتی دارایش نییە كەبڕیارە خەزێنەی وڵات بێت! با ئەمە وەڵام بێت بۆ ھەموو ئەوانەی كەدەڵێن حكومەتی ھەرێم مەركەزی نییە و وەزیرو دەستەو پارێزگاكان تەواوی دەسەڵاتیان ھەیە.

ئاماژەی بەوەشكردووە: دەبێت ئەم وەڵامە ھەموو داواكارانی لامەركەزی سورتر و پێداگیرتر بكات كە پێویستە داھاتی پارێزگاكان بەناوی پارێزگاكانەوە تۆمار بكرێت نەك وەزارەتی دارایی، لەگەڵ تەواوی دەسەڵاتە كارگێڕی و داراییەكانیتر كە داواكراوە.

هه‌واڵی گرنگ