تۆ ئێستاش هەرچاوەڕێ ی کەسانێکی و ئەچیتە کۆبوونەوەبۆ گوێ گرتن کە چەندین ساڵە لەشکۆی کەسیت ئەدەن چەندین ساڵە برسیت ئەکەن و سەرجەم تاقی کردنەوەکانی لیستی موچەت بەسەر ئەسەپێنن وەک پاشکەوت هاندان لێ بڕین نیوموچە چارەکە موچە ....هتد.. تۆلەخەمی هێشتنەوەی شکۆی کەسی خۆتی یان لەخەمی چینێکی کەنەخوێنەوار بن باشە سودی خوێنەوارییەکەی تۆ چی بوو ؟ هەڵویستی خوێنەوارییەتەکەت چی بوو ؟ بۆچی کەسانێک بەکاری قاچاخی لەیەک شەو ببێتە خاوەن دەفتەر دۆلار بەڵام بەڕەوای نەبینێ کەتۆ مانگی جارێک ببیتە خاوەن بژێوی ڕاستی ژیانی خۆت کە سەرەتایترین مافە! لەوە بپرسە تۆی بەڕێوەبەر و مامۆستا بویتە هۆکاری نەخوێندەوار کردنی منداڵی خەڵکی یان بەرپرس و حیزبانێک کەئێستەشی بەدواوەبێت ئەندام پەرلەمانی نەخوێندەوار ئەنرێنە پەرلەمان منداڵی من و تۆ نەخوێندەوارن یان ئەفسەر و سەربازێک بەبێ مانوو بوون نەخوێنەوار بوونەخاوەن پلەی ئەفسەری ناشایستە ! مامۆستا لەخەمی نەخوێندەوارییە یان تۆی بەرپرسی نەخوێندەوار هەزاران خوێنەوارت برسی کردووە ! ئێستە بەچ ڕوویەکەوە داوای کردنەوەی دەرگای قوتابخانەئەکەیت لەبەڕێوەبەر و مامۆستا !