داوای گۆڕینی سەرۆكی دەستەی دەستپاكی هەرێم و سەرۆكی دەستەی مافی مرۆڤ دەكرێت
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

داوای گۆڕینی سەرۆكی دەستەی دەستپاكی هەرێم و سەرۆكی دەستەی مافی مرۆڤ دەكرێت

گروپی دادپەروەری و یەكسانی لەهەرێمی كوردستان داوای گۆڕینی سەرۆكی دەستەی دەستپاكی هەرێم و دەستەی مافی مرۆڤ دەكەن و بۆ ئەو مەبەستە گروپەكە فشارەكانیان دەستپێكردوەو كار لەسەر داواكارییەكەیان دەكەن.
دەقی ڕاگەیەنداروەكە:


كەمپینی گۆڕینی سەرۆكی دەستەی مافی مرۆڤ و دەستەی نەزاهە
بەڕێز / سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان
بەڕێزان / هێزو لایەنە سیاسیەكانی كوردستان
بەڕێزان / نوێنەرانی وڵاتان و نێردەی نەتەوە یەكگرتوەكان
ئازادیخوازان وداكۆكی كارانی مافەكانی مرۆڤ و دژە گەندەڵی
وەك ئاگادارن كە لە ئێستادا سەرۆكی هەردوو دەستەی نەزاهەی هەرێم و دەستەی مافی مرۆڤ بە پێ ی یاسا ماوەی سەرۆكایەتیان بەسەر چووەو تەنانەت بەدەر لەیاساش ماوەی چوار ساڵ بەبێ درێژ كردنەوەی پەرلەمان بۆیان لە شوێنی خوۆیان مانەوە واتە هەشت ساڵە چونكە ئەوكات بەهۆی لەكار كەوتنی پەرلەمانی كوردستان وكۆنەبونەوەی پەرلەمان نەگۆڕدران و بەردەوام بوون .
ئێستا كە هیچ بیانوەك نەماوە بۆ لادان و گۆڕینیان لە پۆستەكانیان ناكرێ چیتر بەردەوام بن كە هەق وابوو خۆیان پێش ئەوەی پەرلەمان بیانگۆڕی دەستیان لەكار بكێشاباوە بەڵام ئێمە باش دەزانین بەهۆی تام و چێژی پۆست وپلەو نەسریەو ئیمتیازاتەوە ئامادە نەبونە دەست لەكار بكیشنەوە.
ناكرێ ئەو دوو بەرێزە لەو شوێنانە بەردەوام بن لەكاتێكدا هەرێمی كوردستان نوقمی پێشیلكاری مافی مرۆڤ و نوقمی گەندەڵی و ناعەدالەتی بووە كەچی ئەو بەڕێزانە بێ دەنگیان هەلبژاردووەو لەبەر بەرژەوەندی دەسەڵات و داپۆشینی ناشیرینەكان خۆیان بێ دەنگ كردوەو ناكرێ چیتر بەو جۆرە بەردەوام بن ، ئەوان لەجیاتی خۆیان یاسا بپارێزن كەچی خۆیان یاسا شكێنی دەكەن.
پێویستە هەرچی زووە بگۆڕدرێن و كەسی شیاو لەشوێنیان دابنرێن دوور لە موحاسەسەی حیزبی و پشكێنەو كەسی لێهاتوو بن و شیاو بن بۆ ئەو شوێنەو داكۆكی كاری ڕاستەقینەی مافەكانی مرۆڤ و بەجددی كاربكەن لەسەر ڕووبەڕوبونەوەی گەندەڵی و ناعەدالەتی ، هەوڵەكانمان بەردەوام دەبێت بۆ لابردن و گۆڕینی یان بە هەموو ڕێكارێكی مەدەنی.

گروپی دادپەروەری ویەكسانی لەهەرێمی كوردستان.
كانونی دووەمی _ 2021

هه‌واڵی گرنگ