ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت: وەزارەتی دارایی و ئەنجومەنی نوێنەران هیچ پەیوەندییەكیان بە نرخی دۆلارەوە نییەو تا ماوەی یەك ساڵ بە جێگیریی دەمێنێتەوە.
شیروان میرزا ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە ڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند: بەرزبونەوەی بەهای دۆلاری ئەمریكی لەبەرانبەر دیناری عێراقی لە دەسەڵاتی بانكی ناوەندی عێراقدایە و وەزارەتی دارایی و ئەنجومەنی نوێنەران هیچ پەیوەندییەكیان پێوەی نییە.
ئەوەشی خستەڕوو: بەپێی پێشبینیەكان نرخی دۆلار لە بەرانبەر دیناری عێراقی بەو شێوەیەی لە پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢١دا هاتووە بە لایەنی كەمەوە تا ماوەی یەك ساڵ بە جێگیریی دەمێنێتەوە.