جیرارد پیكێی ئیسپانی و بەرگریكاری یانەی بەرشلۆنە بەشێوەیەكی فەرمی یاریزانێكی پێشووی كردە راهێنەری یانەكەی.
پیكێ كە ئێستا لەهەمان كات سەرۆكی یانەی ئەندۆرایە و لە پلە سێی خولی ئیسپانیا ركابەری دەكات ، ئیدیر سارابیای كردە راهێنەری یانەكەی.
سارابیا پێشتر بۆ ماوەی دوو وەرز و نیو وەك یاریدەدەری كیكی سیتین كاری كردووە و ئێستا پۆستی راهێنەرایەتی یانەی ئەندۆرای گرتووە كە پیكێ سەرۆكایەتی دەكات.