یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی هەوڵەكانی خۆی چركردۆتەوە بۆ ئەوەی لە دواساتەكانیش بێت بۆندی ئەلەبا یەكلایی بكاتەوە.
كەناڵی (تیلیفوت)ـی فەرەنسی بڵاوی كردەوە ، لیۆناردۆی بەرێوەبەری وەرزشی یانەی پاریس سان جێرمان هیواكانی خۆی لەدەستنەداوە بۆ یەكلایی كردنەوەی بۆندی ئەلەبا.
ئەگەرچی یاریزانە نەمساییەكەی بایرن میونخ زۆرنزیكە لەیانەی ریال مەدرید ، بەڵام پاریس سان جێرمان دەیەوێت لە تیپە ئیسپانییەكە بیدزێت و بیگوازێتەوە فەرەنسا.
ئەلەبا بۆندەكەی كۆتایی پێهاتووە ، ئێستاش دەتوانێت بەخۆرایی ریزەكانی بایرن میونخ بۆ هەریانەیەك بەجێبهێڵێت.