رۆژنامەیەكی ئیسپانی بڵاوی كردەوە ، سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی ئیسپانیا تووشی كۆرۆنا بوو.
رۆژنامەی موندو دیپۆرتیفۆی ئیسپانی بڵاوی كردەوە ، لویس رۆبیالیس سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی ئیسپانیا تووشی كۆرۆنا بووە.
سەرچاوەكە نوسیویەتی ، رۆبیالیس هەست بەهیچ ئازار و نیشانەیەك ناكات و تەندروستی جێگیرە بەڵام خۆی كەرەنتین كردووە.
جێی باسە رۆبیالیس بەهۆی بەركەوتەی لەگەڵ یەكێك لە فەرمانبەرەكان كە تووشی كۆرۆنابوو ئەنجامی پشكنینەكەی پۆزێتیڤ دەرچوو.