یەكێتی تۆپی پێی ئیسپانیا بەشێوەیەكی فەرمی لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی و هێرشبەری یانەی بەرشلۆنەی بۆ دوو یاری سڕكرد.
یەكێتی تۆپی پێی ئیسپانیا بڵاوی كردەوە ، بەهۆی هێرشكردنە سەر یاریزان ئەسیر فیلالیبری یاریزانی بلباو لەجامی سوپەری ئیسپانیا كارتی سووری وەرگرت.
ئەو یەكێتییە ئاشكرای كردووە ، بەهۆی ئەمەوە مێسی بۆ دوو یاری سركراوە.
رۆژنامەی ماركای ئیسپانی دەڵێت ، مێسی بەرامبەر كۆرنیا لە جامی شای ئیسپانیا و بەرامبەر ئیلچ لە خولی ئیسپانیا بەشداری ناكات.