رۆژنامەیەكی ئینگلیزی بڵاوی كردەوە ، یانەی چێڵسی بۆ یەكلاییكردنەوەی داهاتووی لامپارد كۆبۆتەوە.
رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی ئاشكرای كردووە ، كەمێك پێش ئێستا كۆبوونەوەی بەپەلەی ئیدارەی چێڵسی بۆ یەكلاییكردنەوەی داهاتووی لامپارد كۆبوونەوە.
یانەی چێڵسی بەهۆی ئەنجامە خراپەكانی ئەم وەرزە دەناڵێنێت و لەدواین یاری بەرامبەر یانەی لیستەر سیتی دووچاری دۆراندن بوو.
ئێستا بلوز بە كۆكردنەوەی (29) خاڵ لە پلەی هەشتەمی ریزبەندی خولی ئینگلیزی دەبینرێت.