خوان لاپۆرتای سەرۆكی پێشووی یانەی بەرشلۆنە و پالێوراو بۆ دووبارە بوونەوەی بە سەرۆكی یانە كەتەلۆنییەكە رایدەگەینێت دواخستنی هەڵبژاردنەكان گورز لە داهاتووی مێسی دەدات.
بریارە لە (24)ـی ئەم مانگە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی یانەی بەرشلۆنە ئەنجامبدرێت ، بۆ ئەم مەبەستە ئەگەری دووبارە دواخستنی هەڵبژاردنەكان هەیە.
لاپۆرتا بۆ رادیۆی كەتەلۆنیا وتی : " دواخستنی هەلبژاردنەكان گورزێكی خراپ لە داهاتووی مێسی دەدات".
وتیشی : " یانەكانی دیكە هەلی دۆخی ئێستای بەرشلۆنە دەقۆزنەوە و دەیانەوێت بۆند لەگەڵ مێسی بكەن ، بۆیە نابێت رێگە بەو كارە بدەین".