هانز فیلیكی راهێنەری یانەی بایرن میونخ جۆری پێكانەكەی رۆبێرت لیفاندۆفیسكی پۆڵەندی و هێرشبەری تیپەكەی ئاشكرا دەكات.
لەیارییەكەی دوێنێ شەو بەرامبەر یانەی ئۆگسبۆرگ ، لیفاندۆفیسكی بە پێكانەوە یاریگای بەجێهێشت و نەیتوانی یارییەكە تەواو بكات.
گۆڵی یارییەكە رۆبێرت لیفاندۆفیسكی بە لێدانی سزا تۆماریكرد و لە خولەكی (67) شوێنی خۆی بۆ كۆرێنتین تۆلیسۆ بەجێهێشت.
لەمبارەیەوە هانز فیلیك راهێنەری یانەی بایرن میونخ وتی : " لەراستیدا رۆبێرت بەهۆی پێكانەوە یاریگای بەجێهێشت ، نەمویست مەترسی لەسەر دروست بكەم".
ئەوەیشی وت : " هەر لە بەیانییەكەوە لیفاندۆفیسكی ئازاری هەبوو ، بۆیە نەمویست كێشەی بۆ دروست بكەم و پشوومان پێدا و چاوەرێی راپۆرتی پزیشكەكان دەكەین".