زێنەدین زێدانی فەرەنسی و راهێنەری یانەی ریال مەدرید رایدەگەینێت ، كاتێك دەدۆرێین ئێوە باسی داهاتووی من دەكەن بەڵام من زۆر ئارامم ، نازانم داهاتووی من چییە ، بەڵام چاوەرێ دەكەین بزانین چی روودەدات.
زێدان لە لێدوانێكیدا دوای ماڵئاواییكردنیان لە جامی شای ئیسپانیا وتی : " لەراستیدا ئێمە هەوڵی سەركەوتنماندا و هەلی زۆرمان دروست كرد بۆ تۆماركردنی گۆڵی دووەم ، بەڵام شكستمان هێنا ، ئێمە لە كاتێكی زۆر قورسداین ، لەسەرمان پێویست بوو شتێكی دیكە بكەین بەلام بۆمان نەكرا".
وتیشی : " پێم وایە ئەمە بەرپرسیاریەتی منە وەك راهێنەر ، بەڵام ئەوە تۆپی پێیە و پێویستە هەلەكان بقۆزیتەوە ، تۆپ نەیدەویست بچێتە نێو گۆڵ ، ئێستاش ماڵئاواییمان كرد".
ئەوەیشی وت ، دەبوایە بەرامبەر تیپێكی پلە سێ بردنەوە تۆماربكەین ، بەڵام ئەمە شوورەیی نییە كە دۆراوین ، لەسەرمان پێویستە بەردەوام بین و كار بكەین بۆ ئەوەی نەوەستین.
لەكۆتاییدا رایگەیاند ، كاتێك دەدۆرێین ئێوە باسی داهاتووی من دەكەن بەڵام من زۆر ئارامم ، نازانم داهاتووی من چییە ، بەڵام چاوەرێ دەكەین بزانین چی روودەدات.