رۆناڵد كۆمانی هۆڵەندی و راهێنەری یانەی بەرشلۆنە رایدەگەینێت ، دەبێت یاری ئەمرۆ یاری ساڵ بێت.
كۆمان لە لێدوانێكیدا لەبارەی یاری ئەمرۆ رایگەیاند ، ئێمە دەزانین رووبەرووبوونەوەكانی جامی شای ئیسپانیا چاوەروان نەكراوی زۆر تێدایە ، تیپەكانی خواروو لە یاریگای خۆیان یاری دەكەن و بەشێك لەیاریگاكان چیمەنی دەستكردن ئەمەش ئێمەی رانەهیێناوە.
وتیشی : " یارییەكی زۆر قورس دەبێت ، بۆ ئێمە یارییەكە یارییەكی ساڵ دەبێت ، دەبێت زۆر بە وریایی یاری بكەین و بەجدی كارەكە وەربگرین".
ئەوەیشی وت ، تیپەكەمان رازی نییە بە سزاكەی مێسی ، بەڵام ئەمە بۆ یانەكەمان ماوەتەوە كاری لەسەر بكەن سزاكەی كەم بكەنەوە ، دەبێت خۆمان ئامادەبكەین دوو یاری بەبێ مێسی ئەنجامبدەین.
راشیگەیاند ، ئێمە تووشی شۆك بووین دوای دۆراندنمان بەرامبەر یانەی بلباو ، دەبێت ئەو بابەتە لەبیر بكەین و بیر لە یارییەكانی داهاتوو بكەینەوە.
لەكۆتاییدا وتی ، ئێمە بەنیاز نین بچینە بازاری گواستنەوەی یاریزانان ، ئەمە بۆ ئیدارەی تیپەكان بەجێهێشتووە كاری لەسەر بكەن و گرنگی بە یاریزانی نوێ بدەن.