سیمیۆنی : هێشتا تیپێكی نایاب نین
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سیمیۆنی : هێشتا تیپێكی نایاب نین

 

راهێنەری یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی بڵاوی دەكاتەوە، هێشتا تیپەكەی پێویستی بە چاكسازی هەیە و پێویستە باشتر بێت.

دیگۆ سیمیۆنی راهێنەری یانەی رۆخی بلانكۆس وتی : " ئێمە بیر لە رووبەرووبوونەوەی داهاتوو دەكەینەوە بەرامبەر قادش ، لەسەرمان پێویستە لەسەر ئەو ریتمە بەردەوام بین و باشتر بین".

ئەوەیشی وت : " تەنها بیر لەیاری داهاتوو دەكەینەوە ، هێشتا تیپەكەمان لەسەر رێگای راست نییە و دەبێت باشتر بێت".

ئەتلەتیكۆ مەدرید بەجیاوازی(10) خاڵ پێش نزیكترین ركابەری دێت كە یانەی ریال مەدریدە.

 

هه‌واڵی گرنگ