چۆن پاڵەوانی ئەم وەرزەی خولی نایابی كوردستان دیاری دەكرێت
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

چۆن پاڵەوانی ئەم وەرزەی خولی نایابی كوردستان دیاری دەكرێت

 
رێنمایی گشتی
چۆنیەتی دەستنیشانکردنی پاڵەوان لە سەرجەم خولەکانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بۆ وەرزی 2021/2020
1- ئەو یانەیەی زۆرترین خاڵ کۆ بکاتەوە دەبێتە پاڵەوانی خولەکە، بەڵام ئەگەر دوو یانە ژمارەی خاڵەکانیان وەکو یەک بوو، ئەوا ئەم خاڵانەی خوارەوە بۆ دەستنیشانکردنی یانەی پێشەنگ پەیڕەو دەکرێت.
أ ـ تێڕوانین لە ئەنجامەکانی یارییەکانی نێوانیان، ئەو یانەی لە ئەنجامی یاری نێوانیان زۆرترین ژمارەی خاڵی کۆ کردبێتەوە بە بردنەوەی لە دوو یاری لە یانەی بەرامبەری، یان بە بردنەوە و بەرامبەر بوونێک لەگەڵ یانەی بەرامبەری، ئەوا لە پێشەنگ دادەنرێت، بۆ نموونە یانەی (A) لە یاری یەکەم و دووەم لە یانەی (B) دەباتەوە ئەوا بە سەرکەوتوو دادەنرێت، بە هەمان شێوە ئەگەر یانەی (A) لە یارییەک براوە بوو و لە یارییەک یەکسان بوو دیسان بە سەرکەوتوو دادەنرێت.
ئەگەر دوو یانەی رکابەر لە یاری چوون و هاتن هەر یەکێکیان بردنەوەیەکی هەبوو، ئەوا سەیری جیاوازی گۆڵەکانی بردنەوەکانیان دەکرێت، ئەو یانەیەی بە زۆرترین ژمارەی گۆڵ براوە بووە بە سەرکەوتوو دادەنرێت، بۆ نموونە یانەی (A) لە یاری چوون بە ئەنجامی (1-0) گۆڵ لە یانەی (B) بردووەتەوە، لە یاری هاتن یانەی (B) بە ئەنجامی (2-0) لە یانەی (A) بردووەتەوە، ئەوا یانەی (B) بە سەرکەوتوو دادەنرێت.
ئەگەر هەردوو یانەی رکابەر لە دوو یاری نێوانیاندا ئەنجامەکانیان بە یەکسانبوون کۆتایی هاتبێ، ئەوا سەیری جیاوازی گۆڵ لە یارییەکان ناکرێت، بۆ نموونە یانەی (A) لەگەڵ یانەی (B) لە یاری چوون بە ئەنجامی (0-0) گۆڵ یەکسان بوونە، لە یاری هاتن بە ئەنجامی (2-2)گۆڵ یەکسان بوونە، ئەوا سەیری ژمارەی گۆڵی تۆمار کراو لە یاریگەی یانەکان ناکرێت.
ئەگەر یەکسانی نێوان دوو یانە بەردەوام بوو، یان زیاتر لە دوو یانە لە ژمارەی خاڵ یەکسانبوون، ئەوا بڕگەکانی (ب، ج، د، هـ)، کە لە خوارەوە ئاماژەیان پێکراوە پەیڕەو دەکرێت.
ب ـ ئەو یانەیە سەرکەوتووە، کە لە جیاوازی گۆڵ بە سافی (ئەنجامی لێدەرکردنی جیاوازی گۆڵی تۆمار کراو و لێکراو) زیاتری هەیە.
ج ـ ئەگەر لە جیاوازی گۆڵیش یەکسانبوون، ئەوا ئەو یانەیەی زۆرترین ژمارەی بردنەوەی هەیە بە سەرکەوتوو دادەنرێت.
د ـ ئەگەر لە ژمارەی بردنەوەکانیش یەکسانبوون، ئەوا ئەو یانەیە بە سەرکەوتوو دادەنرێت، کە ژمارەی گۆڵە تۆمار کراوەکانی زیاتر بێت.
هـ ـ ئەگەر لە ژمارەی گۆڵە تۆمار کراوەکانیش یەکسانبوون، ئەوا یارییەکی یەکلاکەرەوە بۆ دەستنیشانکردنی یانەی سەرکەوتوو، لە نێوان ئەنجام دەدرێت.
تێبینی: ئەگەر هەر خولێک بە یەک قۆناغ بەڕێوە چوو، هەمان رێنماییەکانی بڕگەی (1) ـیان لەسەر پەیڕەو دەکرێت، بۆ نموونە ئەگەر دوو یانە خاڵەکانیان وەک یەک بوون، ئەوا دەگەڕێنەوە بۆ یاری نێوانیان، ئەو یانەیەی لە یارییەکە براوە بووە، لە ریزبەند لە پێش یانە رکابەرەکەی دادەنرێت.

هه‌واڵی گرنگ