به ئاماده‌بوونى سه‌رۆك و جێگر و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانى، یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ى هه‌فتانه‌ى خۆى ئه‌نجامدا و، ئه‌م بڕیار و راسپاردانهى خواره‌وه‌ى ده‌ركرد:
1- نووسراوى یانه‌ى ئه‌فرۆده‌یت به ژماره 49 له رێكه‌وتى 17/1/2021 كه بڕیاری پاشه‌كشه‌یان له خولى نایابى فوتساڵى كچانى كوردستان داوه، په‌سه‌ند كرا و به پێی رێنماییه‌كانى یه‌كێتییه‌كه‌مان له بڕگه‌ى 4 خاڵى (أ و ب) له تۆمارى سزاكان ئه‌م بڕیارانه‌یش دران:
أ- دابه‌زاندنى یانه‌ى ئه‌فرۆده‌یت بۆ ریزى یانه پله‌یه‌كه‌كانى فوتساڵى كچانى كوردستان.
ب- ئازاد كردنى سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانیان به گواستنه‌وه بۆ هه‌ر یانه‌یه‌ك.
ت- سه‌رجه‌م یارییه‌كانیان، كه تێدا ئاماده نه‌بوون و ئاماده نابن، به ئه‌نجامى (5-0) گۆڵ بۆ یانه‌ى به‌رامبه‌ر هه‌ژمار ده‌كرێت.
پ- غه‌رامه كردنى یانه‌ى ئه‌فرۆده‌یت به بڕى 1000000 یه‌ك ملیۆن دینار.
2- سوپاس و پێ‌زانین پێشكه‌ش به راهێنه‌رى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر (سه‌میر سه‌دیق) و راهێنه‌رى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى (وه‌لى كه‌ریم) و ستافه‌كانیان ده‌كه‌ین، به رێزگرتن له بڕیاره‌كان و هه‌ڵوێستى جوانى و وه‌رزشییان له به‌رێوه‌بردنى یارى، هیوادارین نموونه‌یان زۆربێت.
3- ئاگادارى كۆتایی بۆ سه‌رجه‌م یانه پله‌نایاب و پله‌یه‌كه‌كانى كوردستان، كه پێویسته له سه‌رجه‌م یارییه‌كان ههماههنگكارێكى ئه‌منیان له نێو یاریگه‌دا هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ى هاوكارێكى باش بێت له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیارى یارییه‌كان و ستافى ناوبژیوانان، بۆیه داوایان لێده‌كه‌ین ناو و وێنه‌یان بۆ یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان بنێرن به مه‌به‌ستى دروستكردنى باجى تایبه‌ت، هه‌ر یانه‌یه‌ك ئه‌مه نه‌كات به بڕى 300000 سێسه‌د هه‌زار دینار غه‌رامه ده‌كرێت.
4- وێرایی ده‌ستخۆشى و سوپاس و پێزانینمان بۆ سه‌رجه‌م كۆمێنتارانى خۆشه‌ویست، ئاگاداریشیان ده‌كه‌ینه‌وه، كه له كاتى گواستنه‌وه‌ى یارییه‌كانى خوله‌كانى كوردستان، بڕیار له‌سه‌ر حالهتهكانى نێو یاریگه نه‌ده‌ن، پێویسته ره‌چاوى بارى ده‌روونى ناوبژیوانه‌كان بكه‌ن و له جێگه‌ى ئه‌وان بڕیار نه‌ده‌ن، داوایان لێده‌كه‌ین هۆكارێك بن بۆ سه‌ركه‌وتنى یارییه‌كانى خوله‌كانى تۆپی پێی كوردستان.
5- رۆژى چوارشه‌ممه رێكه‌وتى 27/1/2021 له كاتژمێر 2:00 ـى ئێواره له یاریگه‌ى یانه‌ى ئارارات له پیرمام، یارى دواخراوى نێوان یانه‌ى ئارارات و هه‌ندرێن، له گه‌ڕى حه‌وته‌مى خولى نایابى كوردستان به هه‌مان ستافى ناوبژیوانان و سه‌رپه‌رشتیارى یارى به‌رێوه ده‌چێت.
6- پشووى نێوان هه‌ردوو خولى نایاب و پله‌یه‌كى كوردستان به‌مشێوه‌یه ده‌بێت:
أ- خولى نایابى كوردستان له 23/1/2021 ده‌وه‌ستێت له 11/2/2021 ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
ب- خولى پله‌یه‌كى كوردستان له 23/1/2021 ده‌وه‌ستێت له 10/2/2021 ده‌سپێده‌كاته‌وه.
7- ده‌رگه‌ى گواستنه‌وه‌ى زستانه‌ى یاریزانان له خولى نایابى كوردستان، له 24/1/2021 ده‌ستپێده‌كات له 6/2/2021 كۆتایی دێت.
8- ده‌رگه‌ى گواستنه‌وه‌ى زستانه‌ى یاریزانان له خولى پله‌یه‌كى كوردستان، له 24/1/2021 ده‌ستپێده‌كات له 6/2/2021 كۆتایی دێت.
9- هه‌ر یاریزانێك له ماوه‌ى گواستنه‌وه‌ى زستانه‌دا، كه ده‌چێته یانه‌یه‌كى تر، پێویسته مافى ده‌ستبه‌ردرابوون و ناسنامه كۆنه‌كه‌ى راده‌ستى لێژنه‌ى پێشبركێیهكانى یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان بكاته‌وه.
10- رۆژى شه‌ممه رێكه‌وتى 30/1/2021 له كاتژمێر 11:00 ـى به‌یانى له شارى هه‌ولێر، كۆبوونه‌وه‌یه‌كى فراوان له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م سه‌رپه‌رشتیارانى یارى و ناوبژیوانانى كوردستان ئه‌نجام ده‌درێت، ئاماده‌بوونى سه‌رجه‌میان فه‌رمییه و هیچ كه‌سێك بۆى نییه بێ پاساو ئاماده نه‌بێت، ئه‌مه‌یش به مه‌به‌ستى پێداچوونه‌وه و شیكارى ته‌واوى یارییه‌كان و چالاكییه‌كانى یه‌كێتییه‌كه‌مان بۆ وه‌رزى 2020/2021.
11- ئاگادارى سه‌رجه‌م یانه به‌شداربووه‌كانى خولى نایابى لاوانى كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه، ئاماده‌كارى بكه‌ن بۆ به‌شدارى كردن له خوله‌كه، له دواى كۆتایی هاتنى خولى نایابى تازه‌پێگه‌یشتووانى كوردستان، خولى نایابى لاوانى كوردستان ده‌ستپێده‌كات.
12- رۆژى دووشه‌ممه رێكه‌وتى 1/2/2021 له كاتژمێر 3:00 ـى ئێواره، له هۆڵى كۆلێژى په‌روه‌رده‌ى وه‌رزشى زانكۆى دهۆك، دوا یارى گه‌ڕى ده‌یه‌مى خولى نایابى فوتساڵى كچانى كوردستان بۆ وه‌رزى 2020/2021 له نێوان هه‌ردوو یانه‌ى ئافره‌تانى دهۆك و یانه‌ى ته‌ناهى به‌رێوه ده‌چێت، دواى كۆتایی هاتنى یارییه‌كه‌یش، دابه‌شكردنى خه‌ڵات به‌سه‌ر یانه‌كانى خاوه‌ن پله‌كانى یه‌كه‌م و دووه‌م و گۆڵكارى خوله‌كه له مه‌ڕاسیمێكى شایسته‌دا دابه‌ش ده‌كرێت.
13- نووسراوى یانه‌ى برایه‌تى سه‌باره‌ت به یارى نێوان شێروانه و برایه‌تى له گه‌ڕى حه‌وته‌مى خولى نایابى كوردستان، پێشكه‌ش به لێژنه‌ی ناوبژیوانان كراوه.