خۆزێ مۆرینهۆی پورتوگالی و راهێنەری یانەی تۆتنهام رایدەگەینێت ، هیچ دەرفەتێك بە گاریس بێل نادات تەنها ئەگەر خۆی بسەلمێنێت.
گاریس بێل لەوەتەی گەرانەوەی بۆ تۆتنهام خۆی نەسەلماندووە و نەیتوانیوە دڵی مۆرینهۆ بە گەرانەوەكەی خۆش بكات.
لەمبارەیەوە راهێنەرە پورتوگالییەكە دەڵێت ، من ناكرێت چەند خولەكێك بەیاریزان بدەم ، چونكە ئەم چەند خولەكە هیچ شتێكی پێ نادەن".
وتیشی : " ئەگەر ئامادە بێت و لە مەشقەكان وریا بێت و چالاك بێت ئەوە خولەكی یاری كردن بە گاریس بێل دەدەم".