رۆناڵد كۆمانی هۆڵەندی و راهێنەری یانەی بەرشلۆنە پێش راهێنەرانی تیپەكە دەكەوێت و ژمارەیەكی نوێ تۆمار دەكات.
كۆمان سەركردایەتی تیپەكەی كرد لە بردنەوە بەرامبەر یانەی ئیلچ و بە ئەنجامی (2 - 0) بردنەوەی تۆماركردووە.
تۆڕی هەواڵی ئۆبتا بڵاوی كردەوە ، بەرشلۆنە لەسەرەتای ساڵی نوێ (4) یاری لەدەرەوەی یاریگای خۆی بردۆتەوە ، ئەمەش باشترین ژمارەیە لەماوەی (60) ساڵی رابردوو.
لەدوای سەردەمی راهێنەرایەتی فرانز بلاتكۆ لەساڵی (1956) هیچ راهێنەرێك نەیتوانیوە لەچوار یاری سەرەتای ساڵی لەدەرەوەی یاریگای خۆی چوار بردنەوە تۆمار بكات.