یاریزانێكی بەرشلۆنە لەیاری یانەكەی بەرامبەر ئەتلەتیك بلباو بەشداری ناكات و بێ بەش دەبێت.
رۆژنامەی ماركای ئیسپانی بڵاوی كردەوە ، بەهۆی پێنج كارتی زەردەوە سێرجیۆ بۆسكیتس بۆ ماوەی یەك یاری سڕ دەكرێت.
رۆژنامەكە ئەوەیشی روون كردۆتەوە ، بۆسكیتس لەیاری تیپەكەی بەرامبەر یانەی بلباو لەیارییەكانی گەڕی (21)ـی خولی ئیسپانی بێ بەش دەبێت.