یانەی ئینتەرمیلان گەیشتە قۆناغی پێشكۆتایی جامی یانەكانی ئیتاڵیا دوای بردنەوەی لەیانەی ئەی سی میلان بەئەنجامی (2 - 1) گۆڵ.
زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ گۆڵەكەی میلانی تۆماركرد ، دوو گۆڵەكەی ئینتەریش یاریزانان رۆمیلۆ لوكاكو و كریستیان ئەریكسن تۆماریكرد.
بەم ئەنجامەش یانەی ئینتەرمیلان گەیشتە قۆناغی پێشكۆتایی جامی ئیتاڵیا.