یانەی چێڵسی بەشێوەیەكی فەرمی تۆماس تۆخێلی وەك راهێنەری یانەكە دەستبەكاركرد.
یانەی چێلسی لە ماڵپەری فەرمی خۆی بڵاوی كردۆتەوە ، تۆماس توخێل بۆ ماوەی یەك وەرز و نیو وەك راهێنەری یانەكە دەستبەكاردەبێت.
ئەو سەرچاوەیە نوسیویەتی ، تۆخێل دەبێتە یەكەم راهێنەری ئەڵمانی لەمێژوودا ئەركی مەشقدانەوەی تیپەكە بگرێتە ئەستۆ.
یانەی چێڵسی بەهۆی ئەنجامە خراپەكانی ئەم وەرزە فرانك لامپاردی لە پۆستەكەی دوورخستەوە و پەنای بۆ راهێنەرێكی دیكە برد.