رۆناڵدۆ كۆمانی هۆڵەندی و راهێنەری یانەی بەرشلۆنە پێش رووبەرووبونەوەی یانەی ڤاییكانۆ لە جامی شای ئیسپانیا باس لە چەند بەشێكی گرنگی تیپەكەی دەكات.
كۆمان لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەنوسان وتی : " ڤاییكانۆ لە خولی پلە یەك نییە بەڵام تیپێكی ئاڵۆزە بۆ یاریكردن و پێویستە بە وریایی مامەڵە بكەین".
وتیشی : " ئێستا ساتێكی گرنگە لەم وەرزە ، لەدەرەوەی یاریگای خۆمان یاری دەكەین ، دەبێت بە باشی بۆ ئەم نازناوە ركابەری بكەین".
دەڵێت ، پێم وانییە بەهۆی چوونە دەرەوەی ریال مەدرید و ئەتلەتیكۆ مەدرید دۆخی ئێمە لە نازناوەكە ئاسانتر بێت چونكە یاری قورسمان لەپێشە و تیپی زەحمەت لە پێشبركێدان.
ئەوەیشی وت : " مێسی لەسەرەتادا دڵتەنگ بوو ، بەڵام ئێستا گەرم و گورە و تینووی نازناوەكانە و دەیەوێت هەموو هەوڵێكی بۆ تیپەكەمان بخاتە گەر".