بەفەرمی ... رادان گاسانین لە پۆستی راهێنەرایەتی هەولێر دوورخرایەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بەفەرمی ... رادان گاسانین لە پۆستی راهێنەرایەتی هەولێر دوورخرایەوە

 

دوای بەدەست هێنانی زنجیرەیەك ئەنجامی خراپ لەم وەرزەی خولی نایابی یانەكانی عێراق دەستەی كارگێری یانەی هەولێر لە كۆبونەوەیەك چەند بڕیارێكیدا و گۆڕانكاری لەدەستەی مەشقی تیپەكە كرد.

ڕەزامەندی درا لەسەر دەست لەكاركێشانەوەی راهێنەری تیپەكە (رادان گاسانین) بەهۆی ئەنجامە خراپەكانی تیپەكە.

لەهەمان كات ڕەزامەندی درا لەسەر دەست لەكاركێشانەوەی ڕاهێنەری كرواتی توانای جەستەیی (دۆجی باكۆفیچ).

هەر لە كۆبونەوەكە بڕیاردرا بەدوور خستنەوەی (كاوە ئیبراهیم) لە راهێنەرایەتی كردنی گۆڵچیەكانی یانەكەو بریاریشدرا بە دەست نیشانكردنی (تەها قادر) وەك راهێنەری نوێی نوێ بەشێوەیەكی كاتی تا ڕاهێنەری نوێ دیاری دەكرێت.

یانەی هەولێر لە 18 جەولەی ئەم وەرزە بە 19 خاڵ پلەی 15می ریزبەندی گرتوەو چوار بردنەوەو حەفت بەرامبەر بوون و حەفت دۆڕانی هەیە.

هه‌واڵی گرنگ