لەخولی پلەیەكی كوردستان ئاسۆ میوانداری ئاكرێ دەكات
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەخولی پلەیەكی كوردستان ئاسۆ میوانداری ئاكرێ دەكات

 

بریارە ئەمرۆ یارییەكانی قۆناغی دووەمی خولی پلە یەكەكانی كوردستان دەست پێبكات كە 12 یانە ركابەری دەكەن لەسەر دوو پلیت بۆ گەیشتن بە خولی نایابی كوردستان.

لە یارییەكانی كۆمەلی دووەم ئاسۆ لەسەر یاریگای دووەمی هەولێر میوانداری ئاكرێ دەكات، ئاسۆ لە قۆناغی یەكەم ئاستێكی خراپی پێشكەش كرد سەرجەم یاریەكانی دۆراند.

بۆقۆناغی دووەم ئاسۆ چەند گۆرنكارێكی ئەنجامداو گۆرانكاری لە دەستەی ڕاهێنەری یانەكەی كرد و چەند یاریزانێكی دوورخستەوە بۆندی لەگەڵ پێنج یاریزانی نوێ‌ واژۆ كردووە. ئەمەش لە پێناو مانەوەی تیپەكەیە لە خولی پلە یەكەكان .

هەر ئەمرۆ یانەی خاك بەرامبەر كۆیە یاری دەكات و گارەش رووبەرووی شەقلاوە دەبێتەوە.

لە گروپی یەكەمیش هەڵەبجەی شەهید میوانداری سەید سادق دەكات و ئاڵتونەكۆپری پێشوازی لە ئاشتی دەكات، رزگاریش رووبەرووی خانەقین دەبێتەوە.

 

هه‌واڵی گرنگ