زەورا بەشێوەیەكی كاتی هاتە پلەی دووەمی خولی نایابی عێراق كاتێك لەیارییەكانی جەولەی 19می خولەكە بەدوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە هەولێری بردەوە.
ئەحمەد فازیل گۆڵی یەكەمی زەورای لەخولەكی 40 تۆمار كرد گێمی یەكەمیش بەم گۆڵە كۆتایی هات.
لەگەڵ دەست پێكردنەوەی گێمی دووەم بە حەفت خولەك شوان مامۆ گۆڵی بەرامبەری بۆ هەولێر بەلێدانی سزا تۆمار كردەوە.
لەخولەكی 57 عەلا عەبدول زەهرە گۆڵی بردنەوەی بۆ زەورا تۆمار كرد، بەم بردنەوەیەش زەورا بەشێوەیەكی كاتی بە 36 خاڵ هاتە پلەی دووەمی ریزبەندی، هەولێریش بە 19 خاڵ لە پلەی 15می ریزبەندی مایەوەو دۆڕانی سێیەمی لەسەریەك و هەشتەم بوو لەم وەرزە توشی بوو.