یانەی شوڕتە دوو خاڵی گرنگی لە پێشبركێی خولی نایابی یانەكانی عێراق لەدەستدا كاتێك لەیارییەكانی جەولەی 19می خولەكە لەسەر یاریگای شەعب بە گۆڵێك بۆ هەرلایەكیان لەگەڵ صناعات كارەبائی بەرامبەر بوو.
گێمی یەكەم بەیەكسان بوونی هەردوو یانە بەبێ گۆڵ كۆتایی هات، لەخولەكی 78 مستەفا محمود گۆڵی پێشكەوتنی بۆ صناعات كارەبائی تۆمار كرد، بەر لەكۆتایی یارییەكەش بە پێنج خولەك مەڕوان حوسێن گۆڵی بەرامبەری بۆ شوڕتە تۆمار كردەوە، یارییەكەش بەم ئەنجامە كۆتایی هات، شوڕتە نەیتوانی بگەڕێتەوە پلەی دووەمی ریزبەندی و بە 36 خاڵ پلەی سێیەمی گرتوەو صناعات كارەبائیش بە 15 خاڵ پلەی كۆتایی گرتوە.
لەیارییەكانی تردا نەفت و نەفتی بەصرە بە گۆڵێك بۆ هەرلایەكیان بەرامبەر بوون، ئەمانەی بەغداد بە گۆڵێكی بێ بەرامبەر لە كەرخی بردەوە.
ئەمەش ریزبەندی یانەكانە: