لە ئیتاڵیا لەسەر یاریگای سانتا كۆلۆمبا هەردوو یانەی ڕۆما و بینفینیتۆ بەرامبەر بوون ، یارییەكە لە ئاستێكی مام ناوەندی بەڕێوەچوو، یاریزانانی هەردوو یانە چەندین دەرفەتی گۆڵ كردنیان بۆ ڕێككەوت بەڵام سەركەوتوو نەبوون لە كردنی دەرفەتەكان بە گۆڵ ، بەهۆی پەلەكردن دەرفەتەكانیان بەفیرۆ دەدا،بە ئەنجامەش بەبێ گۆڵ بەرامبەر بوون، رۆما بووە خاوەنی 44 خاڵ لە پلەی سێیەم مایەوە،ئەمەش بەرامبەر بوونی پێنجەم بوو لەم وەرزە بەدەستی هێنا، بینفینیتۆش بووە خاوەنی 25 خاڵ پلەی 11می گرتوەو ئەمەش بەرامبەر بوونی حەفتەم بوو لەم وەرزە تۆماری كرد.