پۆڕتۆ گەڕایەوە پلەی دووەمی خولی پورتوگال
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

پۆڕتۆ گەڕایەوە پلەی دووەمی خولی پورتوگال

 

 

یانەی پۆرتۆ گەرایەوە پلەی دووەمی ریزبەندی خولی پورتوگال كاتێك لەیارییەكانی جەولەی 20می خولەكە لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە ماریتیمۆی بردەوە.

ماتیۆس ئۆریبی لەخولەكی 14 گۆڵی یەكەمی بۆ پۆرتۆ تۆمار كرد، دوای چوار خولەكی تر لیۆ ئەندرادی گۆڵی بەرامبەری بۆ ماریتیمۆ تۆمار كردەوە گێمی یەكەمیش بەم ئەنجامە كۆتایی هات.

لە گێمی دووەم پۆرتۆ زۆر هەوڵیدا گۆڵی بردنەوە تۆمار بكات لەكۆتا خولەك ئۆتافیۆ داسیلڤا بەلێدانی سزا گۆڵی بردنەوەی تۆمار كرد، بەم بردنەوەیەش پۆرتۆ بووە خاوەنی 44 خاڵ بۆ پلەی دووەمی ریزبەندی سەركەوت.

 

 

هه‌واڵی گرنگ