ئەمرۆ خولی عێراق بەم یارییانە دەستپێدەكاتەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەمرۆ خولی عێراق بەم یارییانە دەستپێدەكاتەوە

 

وابریارە ئەمرۆ قۆناغی دووەمی خولی نایابی یانەكانی عێراق بەئەنجامدانی چەند یارییەك دەست پێ بكاتەوە.

یانەی زاخۆ لە كاتژمێر 2:00 دوای نیوەڕۆ لە دەرەوەی یاریگای خۆی دەبێتە میوانی یانەی كەرخ .

یانەی زاخۆ خاوەنی 29 خاڵەو پلەی شەشەمی ریزبەندی گرتوە، ئەم یانەیە لەدوو یاری رابردوو بەرامبەر بووە، لە چەند رۆژی رابردووش ئەحمەد سەلاحی راهێنەری یانەكە گرێبەستەكەی هەڵوەشاندەوە لەگەڵ یانەی زاخۆ ،

هەرچی یانەی كەرخە خاوەنی 22 خاڵەو پلەی 11می ریزبەندی گرتوە، ئەم یانەیە لەدواین یاری خۆی بە ئەمانەی بەغداد دۆڕاوە، یاری چوونی نێوانیان بە بەرامبەر بوون بەبێ گۆڵ كۆتایی هاتووە.

هەر لەم جەولەیە یانەی قوەجەوییەی پێشەنگی یانەكان بە 41 خاڵ دەبێتە میوانی یانەی كارەبا بە 20 خاڵەو پلەی 14می ریزبەندی گرتوەو لەدوو یاری رابردووش توشی دۆڕان هاتوە، ئەم یارییەش كاتژمێر 2:00 ئێوارە ئەنجام دەدرێت.

لە یارییەكانی تردا لەهەمان كات صناعات كارەبائی میوانداری نەفت دەكات و نەفتی وەست دەبێتە میوانی سەماوە، لەكاتژمێر 4:15 ئێوارەش قاسم دەبێتە میوانی نەفتی میسان، لەكاتژمێر 6:30 ئێوارەش نەجەف میوانداری دیوانیە دەكات.

هه‌واڵی گرنگ