هانز فیلیك : ئێمە دەزانین چۆن تۆپی پێ بكەین
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هانز فیلیك : ئێمە دەزانین چۆن تۆپی پێ بكەین

 

هانز فلیكی راهێنەری یانەی بایرن میونخ باس لە ئامادەكارییەكانی تیپەكەی دەكات بۆ یاری ئەمشەو بەرامبەر بە لازیۆ .

فلیك لە كۆنگرەی رۆژنامەوانی بەر لە یارییەكە گوتی :" نیكلاس سۆلی توشی پێكان بووە، رەنگە لە بەرگری باڵی راست بەشداری بە كیمیچ بكەم و هێشتان بریاری كۆتایشم نەداوە".

لەگەڵ ئەوەشدا سەرەرای ئەوەی سۆلێ رۆژەك پشوو بووە بەڵام بۆ وەرگرتنی پشووی زیاتر گەیشتی نەكردووە بۆ رۆما لەگەڵ ئیمە.

فلیك ئەوەشی ئاشكرا كرد لیۆن گۆرتیسكا بەشێوەی سەرەكی بەشداری لەیاری بەرامبەر لازیۆ دەكات پاش ئەوەی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا چاك بویەوەو بەشداری لەیاری رابردووی بۆندس لیگاش كرد.

لە درێژەی قسەكیانیدا گوتی :" ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوو روویدا بووە بەشێك لە رابردوو، پێویستە لەیارییەكان لەسەرەتاوە بەهێز دەربكەوین، چونكە ئێمە دەزانین یاری تۆپی پێ دەكەین".

لەكۆتایشدا گوتی:" لازیۆ تیپێكی بەهێزەو یاریزانی بەتوانای هەیە، چاومان لەوەیە ئەنجامێكی باش تۆمار بكەین".

هه‌واڵی گرنگ