تۆماس تۆخێلی ئەڵمانی راهێنەری یانەی چێڵسی ئینگلیزی باس لە ئامادەكاری تیپەكەی دەكات بۆ یاری بەرامبەر ئەتلەتیكۆمەدرید.
تۆماس تۆخێل رایگەیاند :" بەهۆی ئەوەی گەشتكردن بۆ ئیسپانیا بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا قەدەغەیە، یانەی ئەتلەتیكۆمەدرید ناتوانێت یارییەكە لە یاریگای خۆی ئەنجام بدات و لە بوخارست بەڕێوە دەچێت بەهۆی ئەمەش یانەكە یەكێك لە خاڵە بەهێزەكانی خۆی لەدەستداوە.
لەبارەی یانە پاڵەوانەكانیش گوتی :" كاری هەرە لە پێشینەی من یاری ئەمجارە دەبێت بەرامبەر ئەتلەتیكۆمەدرید بیر لە هیچی تری یانە پاڵەوانەكان ناكەمەوە".
تۆخێل گوتیشی :" ڕكابەری یانە پاڵەوانەكان پڕ لە ململانێیە، بەڵام یاریزانەكان دەزانن لە هەر یارییەك چ پێشكەش بكەن.
لەكۆتایشدا گوتی :" كاتێك لە قۆناغی 16می جامەكە بەرامبەر بە ئەتلەتیكۆمەدرید یاری دەكەین دەزانین پێویستمان بە، بەرزترین ئاست هەیە، چونكە تیپێكی خاوەن ئەزموون عەقڵیەتێكی گەورەیان هەیە ركابەرێكی بەهێزن".