ئەمرۆ یارییەكانی جەولەی 24ی خولی ئیتاڵیا بەردەوامی دەبێت، لەسەر یاریگای جۆزیپی میاتزا لەكاتژمێر 5:00 ئێوارە یانەی ئینتەرمیلان میوانداری جەنەوا دەكات.
ئینتەرمیلان لە ئێستادا ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكات و 53 خاڵی هەیەو پلەی یەكەمی ریزبەندی گرتوەو لە چوار یاری رابردوو لەسەریەكتر بردنەوەی تۆمار كردووەو لەدواین یاریش دێربی میلانۆی لە میلان بردەوە، ئێستاش هەوڵ دەدات لەم یارییەشدا بردنەوە تۆمار بكات چونكە ئەركی ئاسانە لەچاو یارییەكانی تر.
هەرچی جەنەوایە 26 خاڵی هەیەو پلەی 12می ریزبەندی گرتوە،ئەم تیپە لە حەفت یاری رابردوو توشی دۆڕان نەهاتوەو كار بۆ ئەوەش دەكات سەركەوتنەكانی ئینتەر بوەستێنێت.