لە خولی نایابی عێراق دێربی كوردستان ئەنجام دەدرێت
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لە خولی نایابی عێراق دێربی كوردستان ئەنجام دەدرێت

 

یارییەكانی جەولەی 21ی خولی نایابی یانەكانی عێراق دەست پێ بكات، لەسەر یاریگای نێودەوڵەتی زاخۆ ئەمرۆ یانەی زاخۆ میوانداری یانەی هەولێر دەكات و دێربی كوردستان بەڕێوە دەچێت.

یارییەكە كاتژمێر 2:00 ئێوارە ئەنجام دەدرێت، یانەی زاخۆ تا ئێستا لەم وەرزە ئاستێكی بەرزی پێشكەش كردووەو خاوەنی 30 خاڵەو پلەی شەشەمی ریزبەندی گرتوە ئەم تیپە زۆرترین بەرامبەری هەیە 12 بەرامبەرەو دوو دۆڕانی هەیەو شەش بردنەوەشی هەیە.

هەرچی یانەی هەولێرە 20 خاڵی هەیە پلەی 14می ریزبەندی گرتوە، ئەم تیپە لە حەفت یاری رابردوو تامی بردنەوەی نەكردووەو پێویستی بە بردنەوەی ئەم یارییە هەیە،یاری چوونی نێوانیان بە بەرامبەر بوون بە گۆڵێك بۆ هەرلایەكیان كۆتایی هاتوە.

لە چەند رۆژی رابردووش سامی بەحت بوو بە راهێنەری نوێی یانەی زاخۆ، پاش ئەوەی چەند هەفتەیەك بەر لە ئێستا ئەحمەد سەلاح دەستی لەكار كێشایەوە.

لەهەمان كاتدا حدوود میوانداری كارەبا دەكات و شوڕتە دەبێتە میوانی ئەمانەی بەغداد و لەكاتژمێر 4:00 ئێوارەش قوەجەوییە میوانداری نەفتی بەصرە دەكات و لەكاتژمێر 6:00 ئێوارەش مینا میوانداری سەماوە دەكات.

 

هه‌واڵی گرنگ