زێنەدین زێدانی راهێنەری یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی نیگەرانی خۆی بە لەدەستدانی دوو خاڵ بەرامبەر ڕیال سۆسیداد نیشاندا.
زێدان لە كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی دوای یارییەكە گوتی :" یارییەكی باشمان ئەنجامدا،سەرەتا باش نەبووین بەڵام چەندین دەرفەتمان لە گێمی یەكەم بۆ ڕێككەوت، سەركەوتوو نەبووین لە تۆمار كردنی گۆڵ ، دوو خاڵمان لەیاریگای خۆمان لەدەستدا، ئێمە ڕكابەرین دەبوایە ئاستێكی باشترمان پێشكەش كردبا".
لەبارەی گۆڕانكاری لە شێوازی یاری كردن زێدان گوتی :" شێوازەكەم گۆڕی چونكە من دڵخۆش نەبووم بە پاڵەپەستۆكان بەتایبەتی لە 10 تا 15 خولەكی سەرەتا بۆیە شێوازەكەم گۆڕی ، لە پلانی 4-3-3 باشتر یارییمان كرد".
گوتیشی :" لەسەرمان پێویست بوو بەئارامی یاری بكەین چونكە 3تا 4 دەرفەتی باشمان بۆ ڕێككەوت،پێویستمان بە ئارامی و متمانە بەخۆ بوون و پشوو هەیە، دەبێت لەكاركردن بەردەوام بین".
لەبارەی یاری داهاتوویان كە دێربی مەدرید دەبێت گوتی :" دێربی پێویستی بە هیچ مەرجێك نیە، لەسەرمان پێویستە بچین خۆشی وەربگرین و یارییەكی نایاب پێشكەش بكەین".