سەرۆكی پێشووی یانەی بەرشلۆنە دەستگیركرا
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سەرۆكی پێشووی یانەی بەرشلۆنە دەستگیركرا

 

پۆلیسی ئیسپانیا بڕیاری دەستگیركردنی بۆ جۆسێپ ماریا بارتۆمیۆ سەرۆكی پێشووی یانەی بەرشلۆنە دەكرد، بەهۆی ناو زراندنی بەشێك لە ئەستێرەكانی كەتەلۆنیا.

مۆندۆ دیپەتیڤۆ بڵاویكردۆتەوە پۆلیسی شاری بەرشلۆنە گەمارۆی بارەگای سەرۆكی پێشوی یانەی بەرشلۆنەیان داوە بۆ لێكۆلینەوە لەو دۆسیانەی كە پێشتر دژی ئەستێرەكانی بەرشلۆنە بەكارهاتووە.

هەروەها پۆلیس فەرمانی دەستگیركردنی بۆ ئۆسكار جراو سەرۆكی پێشووی جێ‌ بەجێ‌ كار لە یانەكەو رۆمان گۆمێز بەرێوەبەری یاسای پێشوو دەركردووە.

مەبەستی لێكۆڵینەوە لەو تۆمەتای ساڵی رابردوو درابوونە پاڵی ماریا بارتۆمیۆ و راوێژكارەكەی كە نزیكەی 100 پەیجیان دروستكردبوو بۆ دژایەتیكردن و ناشرینكردنی ئەستێرەكانی بارسا و نەیارەكانی بارتۆمیۆ

ساڵی 2014 ساندرۆ رۆسێل بەتۆمەتی گەندەڵی لە گرێبەستی نەیمار دەستگیركرا، ئەوكات ماریا بارتۆمیۆ وەكو جێگری سەرۆك كارەكانی رۆسێلی رایی دەكرد، پاشان خۆی كاندید كرد و بە سەرۆكی یانەی بەرشلۆنە هەڵبژێردرا، بەڵام لەژێر گوشار و ناڕەزایەتییەكی زۆری كاندیدانی سەرۆكی داهاتووی بەرشلۆنە دەستی لە پۆستەكە كێشایەوە.

هه‌واڵی گرنگ