بەرشلۆنە ناوی راهێنەری داهاتوو ئاشكرادەكات
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بەرشلۆنە ناوی راهێنەری داهاتوو ئاشكرادەكات

 

لە نوێترین لێدوانیدا خوان لاپۆرتا پاڵێوراوی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆكایەتی یانەی بەرشلۆنە ناوی ئەو ڕاهێنەرەی ئاشكرا كرد كە بەنیازن لەئەگەری لادانی كومان ببێتە ڕاهێنەری یانەكە.

ڕادیۆی كەتەلۆنیا بلاویكرۆتەوە لاپۆرتا بڕیاری داوە لە ئەگەری خراپی ئەنجامەكان و گۆرینی راهێنەر ، ئەوا میكێل ئارتیتا ڕاهێنەری ئەرسیناڵ ، پۆستی ڕاهێنەرایەتی یانەكە وەردەگرێت، ڕادیۆكە ئاماژەی بەوەش كردووە : زۆربەی ئەندامانی تیمەكەی لاپۆرتا لەسەر ناوی ئارتیتا كۆكن و پێیان وایە ئەو باشترین بژاردەیە بۆ ئەوەی لە قۆناغی داهاتوودا شوینی ڕۆنالد كومانی هۆڵەندی بگرێتەوە، گەر ڕاهێنەرە هۆڵەندییەكە لە كارەكەی سەركەوتوو نەبوو.

بەپێی ڕاپرسییەكان خوان لاپۆرتا بەهێزترین پالێوراوە بتوانێت لە هەڵبژاردنەكانی یانەی بەرشلۆنە سەركەوتووبێت و پۆستی سەرۆكایەتی یانەكە وەربگرێت.

هه‌واڵی گرنگ