ڕۆژنامەی لۆ پاریسیانی فەڕەنسی بڵاویكردووەتەوە، یانەی پاریس سان جێرمان بۆ یارییەكەی چوارشەممەی بەرامبەر یانەی بۆردۆ لە جەولەی 28ی خولی فەڕەنسا لە چەند یاریزانێكی یانەكەی بێبەش دەبێت.
ڕۆژنامەكە دووپاتیكردووەتەوە، نێیمار دا سیلڤا و ئەنخیل دی ماریا و ماركۆ ڤیراتی و خوان بێرنات بەهۆی پێكانەوە بەرامبەر بۆردۆ یاری ناكەن، ئەمە بێجگە لەوەی كیلیان مباپێش بەهۆی سزادانەوە ناتوانێت بەشداری بكات.
پۆچیتینۆی ڕاهێنەری یانە پاریس نایەوێت سەركێشی بە فلۆرێنزییەوە بكات، تا بۆ یارییەكی بەرامبەر بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە چامپیۆنز لیگدا ئامادەبێت و تا ئێستاش بەشداریكردنی ماورۆ ئیكاردی و دانێلۆ بۆ یاریەكە یەكلانەبووەتەوە.
پاریس سان جێرمان لە یاری چوونی قۆناغی 16 چامپیونس لیگ بە چوار گۆڵی بێ وەلام لە بەرشلۆنەی بردۆتەوە ئامانجی پۆچینیتنۆ ئەوەیە تیپەكەی بە باشی بۆ یاری گەڕانەوە ئامادەبێت و دووچاری هیچ ئەنجامێكی چاوەڕوان نەكراو نەبێت و سەكەوتنی بۆ قۆناغی هەشت مسۆگەربكات