ئەندی مۆرای بەریتانی خۆی گەیاندە قۆناغی دووەمی پاڵەوانێتی رۆتردامی نێودەوڵەتی لەیاری تێنسی سەرزەوی .
مۆرای لە قۆناغی یەكەم بە دوو كۆمەڵە بەرامبەر بە یەك كۆمەڵە لە ڕۆبن هاسەی هۆڵەندی بردەوە، خاڵی كۆمەڵەكان بریتی بوو لە (2-6) ،(7-6) ، (6-3).
لە پێشتردا ئەندی مۆرای جارێك ئەم نازناوەی لەساڵی 2009 بەدەست هێناوە.
ئەم پاڵەوانێتیە لە ریزبەندی یاریزانە پیشەگەرەكانی جیهان 500 خاڵی لەسەر هەژمار دەكرێت و كۆی خەڵاتە داراییەكانیشی دەگاتە دوو ملیۆن و 98 هەزار و 480 دۆلاری ئەمەریكی.