لە پرێمەرلیگ مانچستەرسیتی میوانداری ولفرهامبتۆن دەكات
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لە پرێمەرلیگ مانچستەرسیتی میوانداری ولفرهامبتۆن دەكات

 

لەیارییەكی پێشخراوی جەولەی 29ی پرێمەرلیگ لەسەر یاریگای ئیتحاد یانەی مانچستەرسیتی میوانداری ولفرهامبتۆن دەكات.

مانچستەرسیتی لە ئێستادا لە بەرزترین ئاستیدایە تا ئێستا پلەی یەكەمی پرێمەرلیگی گرتوە بە كۆكردنەوەی 62 خاڵ ، ئەم یانەیە زنجیرەیەك سەركەوتنی لەدوای یەكی تۆمار كردووەو بە جیاوازی 12 خاڵ لە نزیكترین ركابەری دوورە كە یانەی مانچستەریۆنایتدە.

گواردیۆلای راهێنەر دەیەوێت بە زووترین كات لە یەكلایی كردنەوەی نازناوەكە نزیك بێتەوە بۆ ئەوەی زیاتر خۆی بۆ یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا یەكلایی بكاتەوە كە ئامانجی سەرەكی بەدەست هێنانی نازناوی ئەوروپایە.

سیتی لەم وەرزە 19 بردنەوەو پێنج بەرامبەر بوون و دوو دۆڕانی هەیە،ئەگەرچی لە هێڵی هێرشبردن گرفتی زۆری بۆ دروست بوو بەهۆی بەردەوامی پێكانی یاریزانەكانی بەڵام خاوەن دووەم بەهێزترین هێڵی هێرشبردنە لەخولەكە تا ئێستا 52 گۆڵی تۆمار كردووەو بەهێزترین هێڵی بەرگریشی هەیە 16 گۆڵی لێ تۆمار كراوە.

سیتی لەم وەرزە گەیشتوە بەیاری كۆتایی جامی ڕابیتەی ئینگلتەراو لە جامی یەكێتی ئینگلتەرا لە قۆناغی هەشتەمدایەو لە یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپاش نزیكە لە گەیشتن بە قۆناغی هەشتەم، ئەم تیپە لەسەرجەم پاڵەوانێتیەكان ڕكابەرە بۆ بردنەوەی نازناوەكان.

هەرچی یانەی ولفرهامبتۆنە خاوەنی 34 خاڵەو پلەی 12می ریزبەندی گرتوە، ئەم تیپە ئەم وەرزە جیاواز لە وەرزی رابردوو بەئاستێكی خراپ دەركەوتوە.

لەدواین یاری لەگەڵ نیوكاسڵ یۆنایتد بەرامبەر بووە، لەیاری چوون لەیاریگای خۆی بە گۆڵێك بەرامبەر بە سێ گۆڵ بە مانچستەرسیتی دۆڕاوە.

نۆنۆ ئەسبریتۆ سانتۆی راهێنەری یانەی ولفرهامبتۆن ئەركی تیپەكەی بەرامبەر سیتی بە زەحمەت دەزانێت بەڵام متمانەی بە یاریزانەكانی هەیە ئەنجامێكی باش تۆمار بكەن و كار بۆ ئەوە دەكەن سنورێك بۆ باڵادەستیەكانی تیپەكەی پیپ گواردیۆلا دابنێن.

ولفرهامبتۆن لەم وەرزە نۆ بردنەوەو حەفت بەرامبەر بوون و 10 دۆڕانی هەیەو هێرشبەرانی 27 گۆڵیان تۆمار كردووەو 33 گۆڵی لێ تۆمار كراوە، لەجامی ڕابیتە و جامی یەكێتی ئینگلتەرا ماڵئاوایی كردوە، چاوی لەوەیە ئەنجامەكانی لەخول باشتر بكات بۆ ئەوەی پلەیەك بەدەست بهێنێت لەوەرزی داهاتوو بەشداری لەخولی ئەوروپا بكات ئەمەش كارێكی ئاسان نیە.

 

هه‌واڵی گرنگ