بایرن میونخ كلاسیكۆی ئەڵمانیای بە هاتریكی لیڤاندۆفسكی بردەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بایرن میونخ كلاسیكۆی ئەڵمانیای بە هاتریكی لیڤاندۆفسكی بردەوە

 

رۆبەرت لیڤاندۆفسكی سەركردایەتی بایرن میونخی كرد لە بەدەست هێنانی بردنەوە لە كلاسیكۆی خولی یانەكانی ئەڵمانیا بەرامبەر بڕوسیادۆرتمۆند بەچوار گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ.

یارییەكە لەمیانەی یارییەكانی جەولەی 24 لەسەر یاریگای ئەلیانز ئەرینا بەڕێوەچوو،دۆرتمۆند سەرەتایەكی بەهێزی دەست پێكرد، لەخولەكی دوو ئیرلینگ هالاند گۆڵی یەكەمی بۆ دۆرتمۆند تۆمار كرد، دوای تەنها حەفت خولەكی تر گۆڵی دووەمی خۆی تۆمار كرد، بەم دوو گۆڵەش ژمارەی گۆڵەكانی لەم وەرزەی خولەكە گەیاندە 19 گۆڵ پلەی دووەمی ریزبەندی گۆڵكارانی گرتوە.

بایرن میونخ هاتەوە سەرخۆ و لەخولەكی 26 رۆبەرت لیڤاندۆفسكی گۆڵی یەكەمی تۆمار كرد ئەم گۆڵەش هیوای بۆ یانەكە گەراندەوە، بەر لەكۆتایی گێمی یەكەمیش بەیەك خولەك بە لێدانی سزا رۆبەرت لیڤاندۆفسكی گۆڵی دووەم و بەرامبەری بۆ بایرن میونخ تۆمار كردەوە گێمی یەكەمیش بە یەكسان بوون بە دوو گۆڵ بۆ هەرلایەكیان كۆتایی هات.

لە گێمی دووەم هەردوو یانە هەوڵیاندا گۆڵی بردنەوە تۆمار بكەن، بەڵام تۆمار كردنی گۆڵی بردنەوە بووە بەشی بایرن میونخ و دواكەوت تا خولەكی 88 لیۆن گۆریتسكا گۆڵی سێیەمی تۆمار كرد، لە كۆتا خولەكیش رۆبەرت لیڤاندۆفسكی بووە خاوەنی هاتریك لەیارییەكە كاتێك گۆڵی چوارەمی تیپەكەی تۆمار كرد، بەم هاتریكەی تۆماری كرد لە پێشەنگی گۆڵكاران بووە خاوەنی 31 گۆڵ ، بەم بردنەوەیەش بایرن میونخ لە پێشەنگ بووە خاوەنی 55 خاڵ.

 

هه‌واڵی گرنگ