هەر لە یارییەكانی پرێمەرلیگ یانەی ئەرسناڵ دوو خاڵی گرنگی لەدەستدا پاش ئەوەی لە دەرەوەی یاریگای خۆی لەگەڵ بێرنلی بە گۆڵێك بۆ هەرلایەكیان بەرامبەر بوون.
لەخولەكی شەش بیرئۆبامیانگ گۆڵی پێشكەوتنی بۆ یانەی ئەرسناڵ تۆمار كرد، بەر لەكۆتایی گێمی یەكەمیش بە شەش خولەك كریس وود گۆڵی بەرامبەری بۆ بێرنلی تۆمار كردەوە، یارییەكەش تا كۆتایی بەم ئەنجامە مایەوە، ئەرسناڵ بووە خاوەنی 38 خاڵ پلەی 10می گرتوەو بێرنلی بە 30 خاڵ پلەی 15می گرتوە.