هەلبژاردەی عێراق گەیشتە شاری تاشقەندی پایتەختی ئۆزبەكستان بۆ رووبەرووبوونەوەی ئەو هەڵبژاردەیە.
هەلبژاردەی عێراق خۆی بۆ رووبەربوونەوەی هەڵبژاردەی ئۆزبەكستان ئامادە دەكات كە لەیارییەكی دۆستانە لە (29)ی ئەم مانگە بەیەك دەگەن.
لە شاندەكە ناوی رەحیم حەمیدی یاریدەدەری راهێنەر نابینرێت بەهۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا.
یەكەم مەشقی هەڵبژاردەی عێراق لە كاتژمێر (5:00)ـی ئێوارە دەبێت بەكاتی ئۆزبەكستان و كاتژمێر (3:00) عەسر بەكاتی هەولێر.