ئازیزان: دیاردەیەك ئەبینرێ لەناومانا ، ئەویش ئەوەیە كەسی نزیكمان تا له ژیانایە ڕێزی ناگرین و گرنگی پێ نادەین كوڕو کچ بەرامبەر باوك و دایك ، یان دوو ھاوسەر بەرامبەر یەكتر ، یان دوو ھاوڕێ لەگەڵ یەكتر كاتێ یەكێكیان ئەمرێ و كۆچ ئەكات بۆ دونیاكەی تر ئینجا كوڕەكەی یان كچەكەی یان ھاوسەرەكەی یان ھاوڕێكەی دەس ئەكات بە گریان و خەفەت خواردن و بیركردنەوە و یادەوەری و كەمتر خەمیەكانی بەرامبەری و ئەكەوێتە پرسیار لە مامۆستای ئایینی، ئایا چی بۆ بكەم ؟ ، بەڕێزم؛ تۆ تا ئەو باوك و دایكە خۆشەویستە نازدارەی كە چەن زەحمەتییان كێشا لەگەڵ تۆدا ، ئەو ھاوسەرەی پێكەوە چەندین ساڵ ژیانتان پێكەوە بردەسەر و ئەو ھاوڕێ یەی كە زۆر ھاوكاری تۆ بوو نەتان توانی لە ژیانی خۆتانا لەگەڵ یەک باش بن و دڵیان خۆش كەن و خزمەتیان بكەن و ڕێزیان بگرن ئێستا دوای مردن ئەتەوێ چیان بۆ بكەیت ؟، ھەندێ دوعای خێریان بۆ بكە بەڵام حەیفت كرد تا زیندووبون قەدرت نەزانین بەڵام دەی ئەوەی لە ژیاندایە و زیندووە قەدری یەكتر بزانن بەتایبەت سەیركردنی ناوچاوی باوك و دایك عیبادەتە.