ئەمرۆ هەولێر لە ئەركێكی قورس رووبەرووی نەجەف دەبێتەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەمرۆ هەولێر لە ئەركێكی قورس رووبەرووی نەجەف دەبێتەوە

 

بریارە ئەمرۆ یارییەكانی گەڕی (26)ـی خولی نایابی عێراق بەیاری نێوان هەردوو یانەی هەولێر و نەجەف دەست پێ بكات.

یانەی هەولێر لە كاتژمێر (3:00)ـی ئێوارە لەسەر یاریگای فرانسۆ هەریری پێشوازی لەیانەی نەجەف دەكات و دەیەوێت سێ خاڵ بباتەوە.

یانەی هەولێر لەسەر یاریگای خۆی ئەنجامەكانی وەك پێویست نییە , ئوسامە عەلی یاریدەدەری راهێنەری هەولێر لەلێدوانێكیدا لەمبارەیەوە وتی : " لەراستیدا دەمانەوێت ئەم رێچكەیە بشكێنین ، لەسەر یاریگای خۆمان ئەنجامی باش تۆمار بكەین".

وتیشی :" لەسەرمان پێویستە خاڵەكان لەسەر یاریگای خۆمان ببەینەوە ، ركابەرێكی بەهێز بین ، یاری ئەمجارەمان بەرامبەر یانەی نەجەف یارییەكی قورس دەبێت چونكە تیپی میوان یانەیەكی بەهێزە".

یانەی هەولێر لەم وەرزەی خولی نایابی عێراق لەكۆی (25) یاری تەنها (6) سەركەوتنی تۆماركردووە و لە (10) یاری یەكسانبووە و لە (9) یاریش دۆراوە.

لەئێستاشدا یانەكە پلەی (11)ـی ریزبەندی گرتووە بە كۆكردنەوەی (28) خاڵ هەرچی یانەی نەجەفە پلەی دووەمی گرتووە بە (47) خاڵ بەجیاوازی (9) خاڵ لەدوای قوەجەویەی پێشەنگ دێت.

هه‌واڵی گرنگ