لەهۆڵی کۆلیژی ئیشق بە ئامادەبونی سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بەڕێز ( تاڕق عەبدولڕەحمان) و سکرتێر و بەشێک لەئەندامانی یەکێتیەکە و بەڕێوەبەری گشتی قوتابخانەکانی ئیشق و نیولوفەر لە هەولێر کە سپۆنسەری سەرەکی پڕۆژە کە بوون، یەکێتی تۆپی پێی کوردستان باشترینەکانی مانگی سێ ی 2021 ی دیاریکرد.
دوای خستنەڕووی سەرجەم ئامار و داتاکانی دەنگدەران و چۆنیەتی میکانیزمی دەنگدانەکە خەڵات بەسەر سەرکەوتووەکان دابەش کرا کە بەمشێوەی خوارەوە بوو:
باشترین ڕاهێنەر : ڕزگارعەلی لەسیروانی نوێ
باشترین یاریزان : بەهادین بەکر لەسیروانی نوێ
باشترین گۆڵپارێز: نەریمان خدر لە هەندرێن.