یۆرگن كلۆپی ئەڵمانی و راهێنەری یانەی لیڤەرپوول رایگەیاند , ریال مەدرید شایستەی سەركەوتن بوو بەڵام ئەوانیش یارییەكەیان بۆ ئاسان كردن.
لەدوای یارییەكەی بەرامبەر ریال مەدرید كە بە ئەنجامی (3 – 1) دووچاری دۆراندن هاتن كلۆپ رایگەیاند : " ئەگەر ویستت بگەیتە قۆناغی پێشكۆتایی پێویستە لەبەرامبەر ئەوە ئەركەكانی خۆت بەباشی جێبەجێ بكەیت".
وتیشی : " تاكە شت بمەوێت لەپاڵ گۆڵەكەی ئێمە قسەی لەسەر بكەم ئەوەیە ئێمە تەنها بەشی یەكەمی یارییەكەمان دۆراندووە و هێشتا یاری گەرانەوە ماوە".
دەڵێت : " ئێمە كارەكەمان بۆ ریال مەدرید ئاسان كرد ، ئەم هەڵانە روودەدەن گۆڵەكەی محمد سەڵاح ئێمەی خستەوە نێو ركابەری و پێم وایە دەتوانین ركابەرییەكە بۆ یاری گەرانەوە بەجێبهێڵێن".