كۆمان ئەم داواكارییەی لە لاپۆرتا هەیە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كۆمان ئەم داواكارییەی لە لاپۆرتا هەیە

 

رۆژنامەیەكی ئیسپانی بڵاوی دەكاتەوە ، رۆناڵد كۆمانی هۆڵەندی و راهێنەری یانەی بەرشلۆنە داوایەك ئاراستەی سەرۆكی یانەكەی دەكات.

رۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی بڵاوی كردەوە ، كۆمان داوای لە لاپۆرتا كردووە بەنهێنی كارەكانی خۆی بكات و خۆی بۆ وەرزی داهاتوو ئامادە بكات.

سەرچاوەكە دەڵێت , كۆمان بە لاپۆرتای وتووە ناوی هیچ یاریزانێك لەهاتووان و رۆیشتووان مەهێنە بۆ ئەوەی یاریزانەكان تەركیزیان لەسەر ئەم وەرزە بێت.

ئەوەش هاتووە , كۆمان پێی باشە ئەم وەرزە تەواو بێت ، یاریزانەكان ركابەری لەسەر هەردوو نازناوی جامی شای ئیسپانیا و خولی ئیسپانیا بكەن ، بۆ ئەمەش دەبێت كەشێكی ئارامیان بۆ دروست بكرێت.

هه‌واڵی گرنگ