تۆماس تۆخێلی ئەڵمانی و راهێنەری یانەی چێڵسی ئینگلیزی دڵخۆشی خۆی راگەیاند بەوەی تیپەكەیان لەدەرەوەی یاریگای خۆیان بە دوو گۆڵی بێ وەڵام لەیانەی پۆرۆتۆیان بردەوە.
تۆخێل لە لێدوانێكیدا بۆ تۆڕی هەواڵی (بی تی سپۆرت) وتی : " یارییەكە بۆ ئێمە زۆر قورس بوو بەرامبەر یانەیەكی بەهێزبوو , ساتی قورسمان بەرێكرد ، بەڵام لەكۆتاییدا توانیمان ئەنجامێكی شیاو بەدەستبهێنین".
دەشڵێت : " وەڵامی یاریزانەكان بۆ دۆراندنەكەی بەرامبەر وێست برۆمیچ كە بەپێنج گۆڵ دۆراین زۆر باش بوو , توانیمان بگەرێینەوە ساتی بردنەوەكان و كێشەكە لەیاد بكەین".
ئەوەیشی وت : " ئێمە ئامادەینە بۆ یارییەكانی داهاتوو ، بە گۆڵەكەی مۆنت دڵخۆشم ، چونكە توانی گۆڵێكی گرنگ لەكاتێكی زۆر هەستیار تۆماربكات ، ئەو ئێمەی ئارام كرد".
لەكۆتاییدا وتی : " بەشی یەكەمی یارییەكەمان تەواو كرد ، هێشتا بەشی دووەم ماوە ، بۆ ئەنجامەكە دڵخۆشم بەڵام هێشتا سەرنەكەوتووین بۆ قۆناغی داهاتوو.