ماوریسیو پۆكیتینهۆی ئەرجەنتینی و راهێنەری یانەی پاریس سان جێرمان رایدەیگەینێت ئەوەی بەرامبەر بەرشلۆنە كردمان بەرامبەر بایرن میونخ دووبارەی ناكەینەوە.
پۆكیتینهۆ لە لێدوانێكیدا دوای بردنەوەیان لەیانەی بایرن میونخ رایگەیاند : " من زۆر دڵخۆشم بە ئەنجامی یارییەكە ، دڵخۆشم بەوە توانیمان كاتە قورسەكانی یارییەكە بەرێ بكەین".
وتیشی : " بەرامبەر باشترین و قورسترین یانەی جیهان یاریمان كرد ، پیرۆزبایی لەیاریزانەكانی خۆم دەكەم كە توانیان ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەن".
پۆكیتینهۆ ئەوەیشی وت: " ئەمشەو قوربانییەكی زۆرماندا ، وێرای ئەو ئەنجامەش كە تۆمارمان كردووە ، بەڵام هێشتا ئەركەكەمان كۆتایی نەهاتووە و یاری گەرانەوە ماوە".
لەكۆتاییدا راهێنەرەكەی پاریس سان جێرمان وتی :" ئەنجامی یارییەكەمان لەگەڵ یاری بەرشلۆنە جیاوازە ، بۆیە لەیاری گەرانەوە بەهەمان شێوازی یاری بارسا یاری ناكەین بەڵكو بۆ بردنەوە یاری دەكەین".